بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چەندین مانگە تورکیا خۆی ئامادە کردووە هێرشێکی نوێ بۆ سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان ڕێکبخات. بەڵام تا ئێستا ئەنقەرە هەڕەشەکەی جێبەجێ نەکردووە.
زۆرینەی کارناسەکان لەمباوڕەدان کە بوونی سەربازیی هاوپەیمانان بەتایبەت ئەمریکا لە ناوچەکەدا بووەتە هۆکاری هێرش نەکردنی تورکیایە بۆ سەر کوردەکانی سووریا.
بەڵام ئەنستیتۆ میدل ئیست ئای لە شیکردنەوەیێکدا هۆکاری هێرش نەکردنی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا بۆ ناڕەزایی رووسیا دەگەڕێنێتەوە. بەگوێرەی ئەم لێکدانەوەیە هەروەها کە بە هەڵکردنی چرای سەوز لەلایەن رووسیاوە تورکیا هێرشی کردە سەر عەفرین لە ساڵی 2018، تا ئەو کاتەی ڕەزامەندیی خۆی ڕانەگەیێنێت، تورکیا بۆی نییە ئۆپەراسیۆنی دووهەمی خۆی دژ بە کوردەکان ئەنجام بدات.
میدل ئیست ئای هەروەها دەنووسێت ئێستا رووسیا هێزەکانی خۆی لە نزیکیی مەنبج جێگیر کردووە و هانداوە لەگەڵ دیمەشق دانووستان بکەن و هێزەکانی حکوومەتی ناوەندی لە نزیکیی مەنبج جێگیر بکەن. بۆیەش دەتوانین ئەم ئیدیعا بکەین کە ئەمجارەیان رووسیا نایهەوێت تورکیا ناوچەیێکی دیکە کونترۆڵ بکات لە کاتێکدا رووسیا خوازیاری چوونەدەرەوەی هەموو هێزە بیانییەکانە لە سووریا.
لە نووسراوەکەدا هەروەها هاتووە لە دوا کۆبوونەوەی سۆچیدا تورکیا هەوڵی داوە رووسیا ڕازی بکات کە لەمپەڕ بۆ هێرش کردنە سەر کوردەکان نەنێتەوە، بەڵام رووسیا کە خوازیاری کونترۆڵی دووبارەی هەموو خاکی سووریایە لەلایەن حکوومەتی ناوەندیی ئەو وڵاتەوە، دژایەتیی خۆی بۆ هێرشی تورکیا ڕاگەیاندووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment