دەوریەی سەربازیی تورکیا لە ئیدلیب دەستی پێکردەوە

بەشی تورکیا- دەوریەی سەربازیی تورکیا لەو ناوچانەدا کە لە دانیشتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان تورکیا و ئێران و ڕووسیا لە سۆچی وەکوو ناوچەی ئارام ناسران لە 6 خاڵەوە دەستی پێکرد.

کوردپرێس:

کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان ئێران و تورکیا و سووریا ڕۆژی 14ی کانوونی دووهەمی 2019 لە سۆچی لە بارەی ڕەوشی سووریاوە بەڕێوە چوو و هەر سێ وڵات ڕێک کەوتن لە سەر ناوچەی ئارام و ئەمڕۆکەش سوپای تورکیا دەستی کردووە بە دەوریەی سەربازی لەو ناوچانەی ئیدلیب. ئەوەش لە سێ خاڵی جیاجیاوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ئەرکانی فەرماندەییی هێزی چەکداری تورکیاوە دەست کەوتوون دەوریەی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی ئارامی ئیدلیب لە 6 قۆڵەوە دەستی پێکردووە.

ئەو دەوریە سەربازییەی تورکیا پاش ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان ئێران و ڕووسیا و تورکیا دەست پێدەکات کە لە دانیشتنەکەی سۆچی واژۆ کرابوو.

دەوریە سەربازییەکەی سوپای تورکیا ئەم 6 ناوچەیە دەگرێتەوە: کەفەر لووسین و دانا لە باکووری ئیدلیب، عەتاریب لە ڕۆژئاوای ئیدلیب، قەمەری و قەناتیر و تەل عەیز لە باشووری حەلەب.

شایانی باسە خولووسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیاش لە لێدوانێکدا دەستپێکردنەوەی دەوریەی سەربازیی تورکیای لە ناوچەی داماڵراو لە چەکی ئیدلیب و دەوروبەری ئەو شارە ڕاگەیاندبوو.

News Code 52431

Your Comment

You are replying to: .
captcha