بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمینە عومەر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک ئاماژەی دا بە پڕۆسەی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و وتی: لەناوچوونی داعش لە سووریا دەبێت سێ قۆناغ تێپەڕێنێت. یەکەمیان لەناوبردنی ناوچە جوگرافیاییەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش و بوونی سەربازیی ئەو گرووپە. پاشان دۆزینەوەی شانە نووستووەکانی داعش و لەناو بردنیان کە ئەمەش پێویستی بە پشتگیریی هاوپەیمانان هەیە، چوونکە پێکهاتەی شانەی نووستووی داعش لە پێکهاتەی سەربازیی ئەم گرووپە تیرۆریستییە ئەستوور ترە.
ناوبراو درێژەی دا لە کۆتاییدا دەبێت عەقڵییەتی داعش لەناو ببرێت کە ئەمەش پێویستی بە ڕاهێنان و پەروەردە هەیە لەم قۆناغەدا پێویستمان بە ڕێکخراوە مەدەنییەکانە کە بەرپرسیارێتیی ئاگادار کردنەوەی کۆمەڵگا بگرنە ئەستۆ.
ئەمینە عومەر وەبیری هێنایەوە لەناوبردنی داعش کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا و وتی: "لە ڕاستیدا چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا بەسراوە بە لەناوبردنی بوونی سەربازیی داعشەوە، تا ئەو کاتەی داعش کۆتایی پێنەهێندرێت ناتواننین باس لە دەستپێکی پڕۆسەی سیاسی لە سووریا بکەین".
سەرچاوە: هاوار نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment