مەسعوود بارزانی لەگەڵ شاندێكی حكوومەتی ئوردن کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە شاندێكی حكوومەتی شانشینی ئۆردۆن كرد، كە پێكهاتبوو لە تارق ئەلحموری، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی، مەنتەسەر عەقلە، باڵیۆزی ئۆردن لە عێراق و هەیسەم ئەبولفول، كونسوڵی شانشینه‌كه‌ لە هەولێر، له‌گه‌ڵ ژمارەیێک راوێژكاری باڵیۆزخانەی ئوردن لە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەكەدا وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی ئۆردن وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژوویيەكانی نێوان هەردوولا، جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردن كردەوە.

ناوبراو هەروەها پێزانینیشی هەبوو بۆ ئەو سەقامگیری و پێكەوەژیانەی لە كوردستاندا هەیە و بە هۆكاری پێشكەوتن و ئاییندەیەكی باشی، لە قەڵەم دا.

لای خۆیەوە بارزانی سوپاسی پادشای ئوردنی كرد و بە دۆست و برای خۆی وه‌سفی كرد، هەروەها پێزانینی هەبوو بۆ هەڵوێستەكانی پادشای ئوردن لە بەرانبەر گەلی كوردستان.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی و تیرۆر، تاوتوێ كرا.

پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردن تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52409

Your Comment

You are replying to: .
captcha