حەیدەر عەبادی: پێویستە کەرکووک لەلایەن هێزێکی نیشتمانییەوە بپارێزرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە ئیماوە گەڕانەوەی گریمانە کراوی هێزەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک ڕەت دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: بە پێویستی دادەنێت کەرکووک لەلایەن هێزێکی نیشتمانییەوە بپارێزرێت کە نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی عێراقی بکات.

عەبادی گوتی: "کەرکووک بۆ کەرکووکییەکانە و بەشێکی گرنگی عێراقە، دەبێ ئێمەش پاڵپشتی لە پێکەوژیان و سەقامگیری شارەکە بکەین، دەبێ کەرکووک لەلایەن هێزێکی نیشتمانییەوە بپارێزرێت کە نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی عێراقی بکات، دەبێ دانیشتوانی ئەو ناوچەیە هەست بە ئارامی و ئاسایش بکەن، نابێ هێزەکان لایەنگریی بکەن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52407

Your Comment

You are replying to: .
captcha