فیلمێکی ئه‌نیمه‌یشنی کوردی له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌رھه‌م دێت

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- بڕیاره‌ فیلمێکی ئه‌نیمه‌یشنی کوردی له‌باره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌رهه‌م بهێنرێت که‌ چیرۆکی سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌و هێزه‌ به‌ سه‌ر چه‌کدارانی داعش ده‌گێڕێته‌وه‌.

کوردپرێس:

بڕیاره‌ به‌تازه‌ترین سیسته‌م و ته‌کنیکی سینه‌مایی، یه‌که‌مین فیلمی کوردی درێژی ئه‌نیمه‌یشنی جه‌نگی کوردی له‌سه‌ر قاره‌مانییه‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش به ‌ناوی "تێکشکێنه‌ری ئه‌فسانه‌" به‌رھه‌م دێت.

چیرۆک و سیناریۆی ئه‌م فیلمه‌ له‌لایه‌ن پشتیوان عه‌بدوڵڵا نووسراوه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ به ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "داستانی فیلمه‌که‌ له‌ کاتی داگیر کردنی مووسڵ له‌لایه‌ن داعش ده‌ست پێده‌کات، دواتر ھه‌وڵی داعش بۆ ھێرشکردنه‌ سه‌ر ھه‌رێمی کوردستان و ھه‌ولێری پایته‌خت نیشان ده‌دات که‌ ده‌یانه‌وێت ئاڵای داعش له‌سه‌ر قه‌ڵای ھه‌ولێر له‌ شوێنی ئاڵای کوردستان به‌رز بکه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ھێرشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان و ھه‌ولێر به‌ خۆڕاگری و قاره‌مانییه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌خت پووچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه‌ و داعش ده‌شکێ".

پشتیوان گوتیشی: "فیلمه‌که‌ شه‌ڕ و جه‌نگ و قاره‌مانییه‌تی زۆری پێشمه‌رگه‌ی تێدایه ‌و به‌ ئازادکردنی شه‌نگال و ھێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای داعش و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان له‌ به‌رزاییی چیای شه‌نگال کۆتایی دێت".

نووسه‌ری فیلمه‌که‌ له‌باره‌ی ئاماده‌کارییه‌کانه‌وه‌ ڕاشی‌گه‌یاند: "ئاماده‌کاریی سه‌ره‌تاییی ته‌واو بۆ فیلمه‌که‌ کراوه‌ که‌ چه‌ند کۆمپانیایێکی گرنگیی سینه‌مایی کاری تێدا ده‌که‌ن و درێژی فیلمه‌که‌ یه‌ک کاژێره‌ و له‌ ماوه‌ی ٩ مانگ ته‌واو ده‌بێت و دواتر له‌ سینه‌ماکانی کوردستان و عێراق نیشان ده‌درێت که‌ به‌ پێشکه‌وتووترین سیسته‌می ته‌کنیکی "سێڤن دی" دروست ده‌کرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ستافێکی پرۆفیشناڵ له‌ نیگارکێش و دیزاینه‌ر و ئارت دیزاینه‌ر کاری تێدا ده‌که‌ن".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52403

Your Comment

You are replying to: .
captcha