به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 6ی ئاداری 2019 دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی له په‌راوێزی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ پارێزگای گیلان و له دیدار له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر هاوکارییه هاوبه‌شه‌کانی نێوان دوو وڵات کرده‌وه به مه‌به‌ستی سه‌قامگیری له ناوچه‌که، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و گه‌شه‌ی هاوکارییه هه‌مه‌لایه‌نه‌کان و گوتیشی: سه‌ردانی به‌رپرسانی عێراق بۆ ئێران به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندییه نزیکه په‌رله‌مانییه‌کانی نێوان دوو وڵات کارتێکهرییێکی زۆری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق هه‌یه.
ڕۆحانی گوتیشی: ئاسایش و پاوهجێییی نێوان دوو وڵات به یه‌کدییه‌وه به‌ستراوه.
سه‌رکۆماری ئێران ئاماده‌ییی تارانی ده‌ربڕی بۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ به‌غدا له گشت بواره‌کاندا و گوتیشی: په‌یوه‌ندییه مێژوویییه‌کانی نێوان دوو وڵات و ئاستی باڵای هاتوچۆی گه‌شتیار و زیاره‌تکار نیشانه‌ی به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه فه‌رهه‌نگییه‌کانی نێوان گه‌لی دوو وڵاته.
ڕۆحانی سه‌رکه‌وتنی عێراق به سه‌ر داعش، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکه‌وتوووانه و پێکهێنانی په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی پیرۆزبایی کرد و ئاماده‌ییی ئێرانیشی ده‌ربڕی له ڕووی ئابوور و ژێرخانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاریکاریی نێوان دوو وڵات زیاتر له ڕابردوو په‌ره بسێنێت.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ته‌ئکیدی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی په‌ره‌پێدان به هاوکارییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق کرده‌وه و گوتیشی: عێراق دژ به سه‌پاندنی هه‌ر جۆره گه‌مارۆ و سزا بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
ناوبراو ده‌ستخۆشی له هه‌وڵ و پشتیوانییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد به بۆنه‌ی یارمه‌تیدانی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان و ڕاشیگه‌یاند: پێمانوایه که په‌ره‌پێدان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هاریکاریی نێوان ئێران و عێراق یارمه‌تییێکی زۆر به پاوهجێییی ناوچه‌که ده‌دات.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment