به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان که له به‌رنامه‌یێکی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ که‌ناڵه‌کانی 24 و TV360ی تورکیادا قسه‌ی ده‌کرد ئاماژه‌ی به باکووری سووریا کرد و گوتی: تاوه‌کوو ئێستا 23 هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له عێراقه‌وه چوووه‌ته سووریا. ئه‌و گرووپه تیرۆریستانییانه‌ی که له سووریادان لقی PKKن. ئه‌و چه‌ک و که‌ره‌سته سه‌ربازییانه دژ به تورکیا به‌کار ده‌هێنرێت. قسه‌کردن له‌باره‌ی YPG له ڕاستیدا قسه‌کردن له PKKیه و چیتر گه‌لی ئێمه به باشی ئه‌م بابه‌ته ده‌زانێت و ئه‌و بابه‌ته‌شمان بۆ سێناتۆره‌کانی ئه‌مریکا سه‌لماندوووه. به‌م حاڵه‌شه‌وه هه‌ندێک له ناو تورکیا ده‌ڵێین ئێمه پشتیمان به PKK/YPG به‌ستوووه. ئه‌وان پشت به گرووپه تیرۆریستییه‌کان ده‌به‌ستن به‌ڵام ئێمه پشت به گه‌له‌که‌مان ده‌به‌ستین. جارێکی‌تر به‌و خوشک و برایانه‌ی که ده‌نگ به پارتی دیموکراتی گه‌لان ده‌ده‌ن ده‌ڵێم پشتیوانی له حیزبی تیرۆر نه‌که‌ن. له‌باره‌ی حیزبی هه‌ده‌په قسه ده‌که‌م. هه‌ده‌په حیزبێک نییه که به هانای ده‌رد و ئازاری برایانی کورده‌وه بچێت و به‌دواداچوونی کاره‌کانیان بکات. هه‌ده‌په به‌شێک له گرووپی تیرۆریستیی په‌که‌که‌یه و له قه‌ندیله‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌کرێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ی له قسه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رکۆماری ئه‌مریکا گرت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ڕای‌گه‌یاندبوو "کورده‌کان نه‌که‌نه ئامانج" و گوتی: به سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاشم ڕاگه‌یاند که به‌کارهێنانی ئه‌و بابه‌ته زۆر هه‌ڵه‌یه. ئه‌و شه‌ڕه‌ی که ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین دژ به برا کورده‌کانمان نییه به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کانه. ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه‌ش کورد، فه‌ڕه‌نسی، ئه‌ڵمانی و به‌ریتانیش و... تێیدایه و له چه‌ندین شوێنی جیهانه‌وه ته‌ڤلی YPG/PYD بوونه که شه‌ڕڤانی بیانییان ناو نراوه. ئێمه کاتێک که له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه شه‌ڕ ده‌که‌ین ناتوانین له یه‌کتر جیایان بکه‌ینه‌وه. ئێستاکه گرووپی تیرۆریستیی PKK/YPG له سووریا ڕووبه‌ری 50 هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆشی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه که 27 له‌سه‌دی تێکڕای وڵاتی سووریا له‌خۆ ده‌گرێته‌وه. ئه‌گه‌ر کۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه له‌ژێر ناوی ناوچه‌ی ئارام له ده‌ستی ئێمه‌دا بێت ئارامییێکی زیاتر وه‌ده‌ست ده‌هێنین. 60 له‌سه‌دی زه‌ویی کشتوکاڵی سووریا له ژێر کۆنتڕۆڵ PKK/YPGیه. له‌لایێکی دیکه‌وه کۆنتڕۆڵی بیره نه‌وتییه‌کانیش له ده‌ستی ئه‌واندایه. ئێمه وه‌ک تورکیا گه‌رما و گه‌رم به‌دواداچوون بۆ تێکڕای گۆڕانکارییه‌کان ده‌که‌ین. پێش له هه‌ر شتێک ده‌بێ ئه‌مریکا کۆتایی به په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ PKK/YPG بهێنێت.
سه‌رکۆماری تورکیا له‌باره‌ی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400وه ڕاشی‌گه‌یاند: "له‌باره‌ی S-400ه‌وه كاره‌كه‌مان ته‌واو كردوووه، هه‌رگیز پاشگه‌ز نابینه‌وه. له‌گه‌ڵ ڕووسه‌كان ڕێككه‌وتووین، ده‌چینه به‌رهه‌می هاوبه‌شه‌وه، پێده‌چێت دوای S-400 بچینه S-500وه".
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment