کوردپرێس:
عەلی حوسێنی، گوتەبێژى میحوەرى باکوورى عێراقى حەشدى شەعبى بە تۆڕی میدیاییی رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەشتا چەکداری حەشدی شەعبی لەکاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکدا کەوتوونەتە بۆسەیێکەوە و بەگوێرەی نوێترین زانیاری 2 چەکداری حەشد شەهید بوون و چەند چەکدارێکی دیکەش بریندار بوون".
عەلی حوسێنی گوتیشی: "رووداوەکە لە سنووری قەزای مەخموور بووە و دەستبەجێ هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی ناوچەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و شەهید و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستوونەتەوە".
هاوکات سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ-مەخمووری پێشمەرگە بە تۆڕی میدیاییی رووداوی راگەیاند، دۆخی سنووری مەخموور ئارامە و پێشمەرگە رێگەی بۆ حەشدی شەعبی کردووەتەوە بۆ ئەوەی ئەگەر بۆ چارەسەر پێویستیان بە نەخۆشخانەکانی هەولێر هەبوو بە زووترین کات بگەن.
Your Comment