بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە عەلی لاریجانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا لەباەری بابەتە جیاوازەکانی ناوچەکە و گرنگایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم گفتوگۆیان کرد.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران لە دیدارەکەدە وەبیری هێنایەوە: گومانێکمان لە دۆستایەتیی نێوان ئێران و عێراقدا نییە و ئەم بابەتەش تەنها لەئێستادا نییە بەڵکوو لە مێژەوە ئەم دۆستایەتییە هەیە و هەندێک لە وڵاتان هەوڵی ئاڵۆز کردنی پێوەندییەکانمان دەدەن کە دەبێت هەوڵی ڕێگری کردنیان بدەین.
لای خۆیەوە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: عێراق بڕیاری داوە کە خاکی وڵاتەکەی بۆ هەڕەشە کردنە سەر هیچ یەک لە وڵاتانی دراوسێ بەکار نەهێندرێت و ئەم پرسەش نەگۆڕە و هێڵی سووری وڵاتی ئێمەیە.
ناوبراو درێژەی دا حکوومەت، پەرلەمان و ناوەندە جیاوازە عێراقییەکان یەک هەڵویستیان لەباەری سزادانی ئێران و گەمارۆکانی سەر خەڵکی ئێران هەیە ئەوەش دژایەتی کردنی گەمارۆکانە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment