لاریجانی: گومانمان لە دۆستایەتیی نێوان ئێران و عێراق نییە/ حەلبووسی: عێراق دژی سزادانی ئێرانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراقدا ڕایگەیاند گومانمان لە دۆستایەتیی نێوان ئێران و عێراق نییە و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش جەختی کردەوە عێراق دژی گەمارۆ خستنەسەر ئێرانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە عەلی لاریجانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا لەباەری بابەتە جیاوازەکانی ناوچەکە و گرنگایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم گفتوگۆیان کرد.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران لە دیدارەکەدە وەبیری هێنایەوە: گومانێکمان لە دۆستایەتیی نێوان ئێران و عێراقدا نییە و ئەم بابەتەش تەنها لەئێستادا نییە بەڵکوو لە مێژەوە ئەم دۆستایەتییە هەیە و هەندێک لە وڵاتان هەوڵی ئاڵۆز کردنی پێوەندییەکانمان دەدەن کە دەبێت هەوڵی ڕێگری کردنیان بدەین.

لای خۆیەوە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: عێراق بڕیاری داوە کە خاکی وڵاتەکەی بۆ هەڕەشە کردنە سەر هیچ یەک لە وڵاتانی دراوسێ بەکار نەهێندرێت و ئەم پرسەش نەگۆڕە و هێڵی سووری وڵاتی ئێمەیە.

ناوبراو درێژەی دا حکوومەت، پەرلەمان و ناوەندە جیاوازە عێراقییەکان یەک هەڵویستیان لەباەری سزادانی ئێران و گەمارۆکانی سەر خەڵکی ئێران هەیە ئەوەش دژایەتی کردنی گەمارۆکانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52385

Your Comment

You are replying to: .
captcha