بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوار شەممە، حەمید هایس، سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕزگاریی ئەنبار، لە لێدوانێكیدا بۆ سوومریە نیووز ڕایگەیاندووە: هەر چەكدارێكی داعش خۆی ڕادەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات بكات و بە چاوپۆشین لەوەی هەڵگری چی ڕەگەزنامەیێكە، دەگوازرێتەوە بۆ عێراق.
بە وتەی هایس ژمارەی ئەو داعشانە لەگەڵ منداڵ و ژنەكانیان، دەگەنە نزیكەی 1000 كەس و وڵاتەكانیان حاشایان لێكردوون و ڕێگەیان نادەن بگەڕێنەوە وڵاتەكانیان، لە ئێستاشدا لەژێر دەستی هێزە ئەمنییەكاندان و لەژێر چاودێرییێكی توندا دەگوازرێنەوە بۆ بنكەكانی دەستبەسەركردن و بەپێی یاساكانی عێراق دادگایی دەكرێن.
پێشتر عێراق زیاتر لە 380 چەكداری داعشی لە هێزەكانی سووریای دیموكرات وەرگرتبوو، كە زۆربەیان عێراقی بوون، تا بەپێی یاساكانی وڵات لەنێوخۆدا دادگایی بكرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment