بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو ئامارانە رۆژنامه‌ی ئاژانس لە هێزەکانی هەسەدەوە وەری گرتووە نیشان دەدات 500 چه‌كداری داعشی عێراقی لە زیندانەکانی كوردستانی سووریا‌ن و له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق قۆناغ به قۆناغ ڕاده‌ست ده‌كرێنه‌وه و تا ئێستاش 280 چه‌كدار به دوو قۆناغ ڕاده‌ستی عێراق كراونه‌ته‌وه، هاوکات 34 داعشی کوردیش لای ئه‌وان زیندانین.
سه‌رچاوه‌یێکی باڵای هێزه‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل که نه‌یویست ناوی بهێندرێت به ئاژانسی ڕاگه‌یاند: 34 چەکداری کورد لە زیندانەکانی هەسەدە-دان و ئاماده‌ن بۆ ڕادەست کردنەوە.
سەرچاوەکە وتیشی: پێشتر په‌یوه‌ندیی به حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه کراوه و ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه و دادگایی کردنیان.
ژماره‌ی کورده‌کانی ناو داعش له سووریا زۆرتر بوون، به‌شێکی زۆریان له شه‌ڕدا له دێره‌زوور و ڕه‌ققه کوژراون و به‌شێکیشیان بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا هەڵاتوون.
به پێی ئاماره‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌سه‌ده نزیكه‌ی سێ هه‌زار چه‌كداری داعش و خێزان و منداڵه‌كانیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئەواندان كه نزیكه‌ی 900 كه‌سیان چه‌كداری بیانین له ناویشیاندا ژن هه‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment