هه‌سه‌ده‌ داعشە کوردەکان راده‌ستی حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌كاتەوە

بەشی سووریا- به‌ سه‌دان چه‌كداری ڕێكخراوی داعش كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز عێراقیین له‌ زیندانه‌كانی كوردستانی سووریان و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات قۆناغ به‌ قۆناغ ڕاده‌ستی حكوومه‌تی عێراقیان ده‌كاته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو ئامارانە رۆژنامه‌ی ئاژانس لە هێزەکانی هەسەدەوە وەری گرتووە نیشان دەدات 500 چه‌كداری داعشی عێراقی لە زیندانەکانی كوردستانی سووریان و له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق قۆناغ به‌ قۆناغ ڕاده‌ست ده‌كرێنه‌وه‌ و تا ئێستاش 280 چه‌كدار به‌ دوو قۆناغ ڕاده‌ستی عێراق كراونه‌ته‌وه، هاوکات 34 داعشی کوردیش لای ئه‌وان زیندانین.

سه‌رچاوه‌یێکی باڵای هێزه‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل که‌ نه‌یویست ناوی بهێندرێت به‌ ئاژانسی ڕاگه‌یاند: 34 چەکداری کورد لە زیندانەکانی هەسەدە-دان و ئاماده‌ن بۆ ڕادەست کردنەوە.

سەرچاوەکە وتیشی: پێشتر په‌یوه‌ندیی به‌ حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ کراوه‌ و ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ و دادگایی کردنیان.

ژماره‌ی کورده‌کانی ناو داعش له‌ سووریا زۆرتر بوون، به‌شێکی زۆریان له‌ شه‌ڕدا له‌ دێره‌زوور و ڕه‌ققه‌ کوژراون و به‌شێکیشیان بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا هەڵاتوون.

به ‌پێی ئاماره‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌سه‌ده‌ نزیكه‌ی سێ هه‌زار چه‌كداری داعش و خێزان و منداڵه‌كانیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئەواندان كه‌ نزیكه‌ی 900 كه‌سیان چه‌كداری بیانین له‌ ناویشیاندا ژن هه‌ن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52382

Your Comment

You are replying to: .
captcha