به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوله‌یمان سۆیڵو وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی تورکیا و ئێران دژ به په‌که‌که کرد و ڕای‌گه‌یاند: تورکیا و ئێران ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بۆ سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌مباره‌وه هه‌وڵه‌کانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ و ئێستاکه هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیاریی هاوبه‌ش له به‌رنامه‌ی کاردایه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: "ھه‌ندێک که‌س ده‌ڵێت له تورکیا کێشه‌ی مانه‌وه نییه. ڕۆژێک به‌ر له 15ی ته‌مووز کێشه‌ی مانه‌وه ھه‌بوو له تورکیا یان نا؟ سێ ڕۆژ به‌ر له ڕووداوه‌کانی شه‌ش و حه‌وتی تشرینی یه‌که‌م کێشه‌ی مانه‌وه ھه‌بوو له تورکیا یان نا؟ ئه‌گه‌ر ئێمه له هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچدا ئه‌نجامێکی خراپ به‌ده‌ست بهێنین، هاوپه‌یمانییێک که فه‌رمانه‌کانی HDPو PKK جێبه‌جێ ده‌کات چوار- پێنج ساڵی دژوار بۆ تورکیا ده‌خولقێنێت. پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) و خودی که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ بوو که HDPی هێنایه په‌رله‌مان هه‌ر بۆیه ئۆباڵی ئه‌و کاره‌ش له‌م دونیا و جیهانی ئاخره‌تدا له‌سه‌ر شانی ئه‌وانه."
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "ڕه‌زامه‌ندی و ده‌ستخۆشی له قه‌یووم له 94 شوێندا له سه‌روو سه‌دا 65ه‌وه‌یه. له شاره‌وانییه ئاسایییه‌کاندا ھێنده ڕه‌زامه‌ندیی و ده‌ستخۆشی گه‌وره نییه".
سۆیڵو گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی که ده‌برێنه شاخ منداڵی کێن؟ جه‌ھه‌په و ھاوپه‌یمانیی زیلله‌ت ئۆباڵی سه‌رجه‌م ئه‌م تاوانانه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان، ڕۆڵی دایکی گوێزه‌ره‌وه ده‌بینن.
سوله‌یمان سۆیڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "له‌کاردوورخستنه‌وه، گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه به‌ر له‌وه‌ی کار له کار بترازێت. ئه‌وه مافی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه. ده‌وڵه‌ت و یاسا ئه‌و مافه‌ی به وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوه. خۆی مافێکی له‌و جۆره‌ی به خودی وه‌زیریش داوه".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment