گه‌نجانی بۆریکی شنگال: ده‌بێ کۆمه‌ڵکوژیی سه‌ر ئێزدییه‌کان به‌ جینۆساید بناسێندرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گه‌نجانی کۆمه‌ڵگه‌ی بۆریک سه‌ر به‌ شه‌نگال لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نووسیان له‌ دژی بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حکوومه‌تی عێراق، به‌رامبه‌ر له‌ناوبردنی ئێزدییه‌کان ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ کرد که‌ ده‌بێت کۆمه‌ڵکوژیی سه‌ر ئێزدییه‌کان به‌ جینۆساید بناسرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ی ئاداری 2019 گه‌نجانی کۆمه‌ڵگه‌ی بۆریک سه‌ر به‌ شه‌نگال له‌ دژی بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حکوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانی سڕینه‌وه‌ی ئێزدییه‌کان لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نووسیان ڕاگه‌یاند.

گه‌نجان له‌ کاتی لێدوانه‌که‌دا وێنه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یان به‌رز کردبوووه‌وه‌ که‌ له‌ کاتی هێرشه‌که‌ی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال ده‌ستگیر کران و بیسه‌روشوێن کران و دروشمه‌کانی "کوا دایکی ئێمه‌، هه‌ر که‌سێک له‌سه‌ر خاکی شه‌نگال شه‌هید بوووه‌ شه‌هیدی ئێمه‌یه‌، بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوکاری کردنی داعشه‌، یه‌کێتیی ئێمه‌ چقڵی چاوی دوژمنانه‌"یان به‌رز کردبوووه‌وه‌.

سه‌یدۆ شه‌مۆ وه‌ک نوێنه‌ری گه‌نجان به‌ زمانی عه‌ره‌بی لێدوانه‌که‌ی خوێنده‌وه‌ که‌ تێیدا هاتبوو: به‌ ناوی گه‌ل و گه‌نجانی بۆریکه‌وه‌، بێده‌نگیی ده‌زگاکانی مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حکوومه‌تی عێراق شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین که‌ ئه‌وه‌ پێنج ساڵ به‌ سه‌ر فه‌رمانی ساڵی 2014دا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام هه‌موویان چاوی خۆیان گرتوووه‌.

ئه‌وه‌ش هاتبوو: حکوومه‌تی عێراق وا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات که‌ ئێمه‌ هاووڵاتی ئه‌م وڵاته‌ نه‌بین، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی به‌ سه‌ر ئێمه‌دا هاتوووه‌ به‌ڵام هه‌موو لایێک بێده‌نگن به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان و حکوومه‌تی عێراق، وه‌کوو له‌ ڕاگه‌یاندن باس کرا که‌ داعش سه‌ری 15 ژنی ئێزدی لێکردوووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین هاووڵاتی ئێزدی تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.

ئه‌وان له‌ لێدوانه‌که‌دا داوایان کرد که‌ به‌ دوای چاره‌نووسی ئه‌و که‌سانه‌دا بگه‌ڕێن که‌ تا ئێستا له‌ ده‌ستی چه‌ته‌کانی داعشدان، هه‌روه‌ها داوایان کرد کۆمه‌ڵکوژیی سه‌ر ئێزدییه‌کان به‌ جینۆساید بناسرێت و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێزدییه‌کان هاتوووه‌ وه‌کوو وه‌حشییه‌تی شه‌ڕ ناو ببرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52372

Your Comment

You are replying to: .
captcha