عومەری سەید عەلی: شەش مانگمان بۆ پارتی داناوە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لەسەر بنەمای ئەنجامدانی چاكسازی و هەڵگرتنی سیستمی پاشەكەوت و باشكردنی ژیانی خەڵك و ئاستی خزمەتگوزارییەكان بڕیاری بەشداریكردنیان لە حكوومەت داوە و ماوەیێكی دیاریكراویشیان بۆ كابینەی نوێ داناوە تا ئەو داواكاریانە جێبەجێ بكات.

کوردپرێس:

عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی بەشداریكردنی بزووتنەوەكەیان لەكابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، شاندی پارتی لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەت جەختیان كردووەتەوە لەكاتی بڕیاردانی گۆڕان، "نابێت پێیێكیان لە حكوومەت و پێیێكتان لە ئۆپزسیۆن بێت، شاندەكەی گۆڕانیش وتوویانە ئەوەمان قبووڵە، بەڵام لەبری ئەوە شەش مانگ دەوەستین بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی لابردنی پاشەكەوت و باشكردنی بژێوی خەڵك و دابینكردنی خزمەتگوزاری".

عومەری سەید عەلی دەشڵێت، "دوای شەش مانگ ئەگەر زانیمان هیچ هەنگاوێك نییە بە ئاڕستەی چاكسازی و باشكردنی بژێوی خەڵك، ئەوا گۆڕان وەك لایەنێكی سیاسی و بەشدار لە حكوومەت لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ دەبێتەوە، وەك دوو لایەنی سیاسی دادەنیشینەوە و دەڵێین ئەوە شەش مانگ تێپەڕی هیچ دەستپێشخەرییێک نیە، بۆیە ئاگادار بن و پێویستە هەنگاو بنرێت، بەڵام شەش مانگی دیكەش دەدەینەوە حكوومەت، ئەگەر زانیمان دوای ئەوە هەر هیچ بەرەو پێشچوونێك نییە ئەوە ئێمە رادەوەستین و ئینجا دێین قسە بۆ خەڵك و میللەتی خۆمان دەكەین و هەڵوێستی دیكەمان دەبێت، شاندی پارتییش ئەوەی قبووڵ بوووە".

*لە ڕادیۆ نەوا وەرگیراوە

News Code 52354

Your Comment

You are replying to: .
captcha