پێده‌چێت پێشمه‌رگه‌‌ بگه‌ڕێته‌وه بۆ که‌رکووک

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له‌ قۆناغی کۆتاییدایه‌ و به‌ کۆتایی هاتنی کاری ئه‌و لیژنانه‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌ند قۆناغ بۆ که‌رکووک و ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان به‌هێزتر ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق شه‌ش لیژنه‌ی هاوبه‌شیان بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان پێکهێنا که‌ له‌ ئێستادا كاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ قوناغی كۆتاییدایه‌ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه‌ تا كاتی كۆبوونه‌وه‌ی كۆتایی دیاری بکه‌ن بۆ تاوتوێ كردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌كان.

هه‌ر له‌وباره‌وه‌ قاره‌مان كه‌مال جێگری دامه‌زراوه‌ى ئه‌ركان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ باسی له‌وه‌ كرد که‌ لیژنه‌كانی هه‌ردوولا سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان كردوووه و‌ ڕاپۆرتیان له‌باره‌ی بارودۆخ و ئه‌منییه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ ئاماده‌ كردوووه‌ و له‌ ئێستاشدا كاری لیژنه‌كان له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌ و دواتر ده‌یگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ لیژنه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق.

غه‌فور ساڵح جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتییش له‌ که‌رکووک باس له‌وه‌ ده‌كات که‌ ڕێكاره‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێكکه‌وتنی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم و به‌رگریی عێراق به‌ سه‌رپه‌رشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه ‌ده‌چێت و ناتوانرێت له‌ ماوه‌یێكی نزیكدا پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ که‌رکووک چوونكه‌ شاره‌كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ ژێر ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌کانی دیکه‌دایه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و ڕێکكه‌وتنه‌ی كه‌ ده‌كرێت قۆناغ به‌ قۆناغ جێبه‌جێ بكرێت چوونکه‌ ئه‌مجاره‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ یاسا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان.

چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ئاگاداریش که‌ نه‌یانویستوووه‌ ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ که‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک به‌ سێ قۆناغ ده‌بێت؛

له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له ‌نێو سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن داده‌مه‌زرێنرێت و شه‌ش ئه‌فسه‌ری باڵا له‌و ژووره‌ نوێنه‌رایه‌تیی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن به‌ جۆرێک سێ ئه‌فسه‌ریان سه‌ر به‌ یه‌كێتی و سێی دیكه‌یان سه‌ر به‌ پارتین.

له‌ قۆناغی دووه‌مدا هه‌ر دوو حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق هێزه‌كانیان له‌ ناوچه‌ی ته‌ماسی نێوانیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017وه‌ دروستیان كردوووه‌.

له‌ قۆناغی سێیه‌میشدا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان ئه‌ركی پاراستنی ئه‌منییه‌تی كه‌ركووک و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ و مه‌له‌فی ئه‌منیی ناوچه‌كانیش ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس و ناوخۆ ده‌كرێت به‌ جۆرێک ئه‌م پلانه‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌ددین و كه‌ركووک و نه‌ینه‌وا ده‌گرێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52344

Your Comment

You are replying to: .
captcha