به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هاوپه‌یمانیی ئیسڵاح و بنیاتنان به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه و ڕای‌گه‌یاند: ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 4ی ئاداری 2019 ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له شاری به‌غدا به سه‌رۆکایه‌تیی عه‌مار حه‌کیم کۆ بوویه‌وه بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و ڕێککاره‌کانی به‌رزکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی بینا له‌پێناو خزمه‌ت‌گه‌یاندن به پڕۆسه‌ی سیاسی، گه‌یشتن به گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه و ده‌سته‌به‌رکردنی داواکارییه‌کانی خه‌ڵک.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه: له کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هاوپه‌یمانیی ئیسڵاح و بنیاتنان سه‌ره‌ڕای تاوتوێ‌کردنی دۆخی ئه‌منی، خزمه‌تگوزاری، مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی پارێزگای نه‌ینه‌وا له باکووری ڕۆژئاوای عێراق ته‌ئکید له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت کراوه‌ته‌وه له‌وانه زه‌رووره‌تی جێگیربوونی دۆخی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، په‌له‌کردن له نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا و دیکه‌ی ناوچه ئازادکراوه‌کانی بنده‌ست داعش، باشترکردنی پڕۆسه‌ی خزمه‌ت‌گه‌یاندن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ ناوچه‌کانیان.
کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هاوپه‌یمانیی ئیسڵاح و بنیاتنان به ئاماده‌بوونی 12 سه‌رکرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئه‌ندامی ئه‌و هاوپه‌یمانییه ئه‌نجام درا له‌وان ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌لیم جبووری، ئۆسامه نۆجه‌یفی، ساڵح موتڵه‌گ، ڕائید فه‌همی، ئه‌رشه‌د ساڵحی، خالید عوبه‌یدی به‌ڕێوه چوو و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی په‌له‌کردن له ته‌واوکردنی کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ناونانی هه‌ر دوو کاندیداکانی پۆستی وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ و به‌رگری کرده‌وه.
شایانی باسه؛ هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ کراوه له‌سه‌ر ده‌رچوونی سوپا و هێزه بیانییه‌کان له عێراق و دژایه‌تیی خۆیانیان له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی ئه‌و هێزه و بنکه‌کانیان له خاکی ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاندوووه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment