عێراق و فەڵەستین جەخت لە قووڵ کردنەوەی پێوەندییەکانیان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەحموود عەباس دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لە کۆشکی سەلام کۆ بوویەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشه‌ممه 4ی ئاداری 2019‌ به‌رهه‌م ساڵح له ‌كۆشكی سه‌لام له ‌به‌غدا پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی فه‌ڵه‌ستین مه‌حموود عه‌باس و شاندی یاوه‌ری کرد.

لە كۆبونەوەیێكدا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه ‌كرد كه ‌عێراق هه‌میشه‌ له‌ پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌ بوووه‌ که‌ له‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ‌پشتیوانیی له‌ دۆزی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین کردوووە.

هەر لە دیدارەکەدا هەردوولا باسیان له‌ پرسه‌ سیاسییه‌کانی ئێستای ناوچه‌که ‌و چۆنیه‌تیی یه‌کخستنی تواناکان کرد بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری و پێشهاته‌کان به‌ قازانجی گه‌لانی ناوچه‌که‌ و ئاشتی و سه‌قامگیری بشکێنه‌وه، هاوکات تەئکید له ‌به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێویستیی كاركردن بۆ په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە.

له‌ درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌گرنگیی پاراستنی ئاشتی و لێبورده‌ییی نێوان گه‌لان و ئایینه‌ جیاوازه‌کان کرد به‌ جۆرێک که‌ شوێنه ‌ئاینیه‌کان به‌دوور بگیرێن له‌ هه‌ر ده‌ستدرێژییێک، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ پێویستیی به‌هێزكردنی ئاراسته‌ی ئاشتی و پێداگری له‌ دیالۆگ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین کرده‌وه‌ .

‌لای خۆیه‌وه‌ مەحموود عه‌باس پیرۆزباییی له‌ گه‌ل و حكوومه‌تی عێراق كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش و رزگاركردنی ناوچه‌ داگیركراوه‌كاندا، هاوكات خواستی خۆشی بۆ‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كان و هاوهه‌ڵوێستی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی بۆ عێراق له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆردا دوپاتكرده‌وه‌.

News Code 52323

Your Comment

You are replying to: .
captcha