کوردپرێس:
تیپی "راەیاب ملل مریوان" لەم ڕۆژانەی دواییدا هەموو وەرزشدۆستانی سەرسام کردووە و لە دوا یارییدا ئەمڕۆ دووشەمە 4ی ئاداری 2019 بەرانبەر بە 13ی ڕەشەمەی 1397 توانیی بە سەر ڕکابەرەکەیدا سەرکەوێت و بۆ خولی نایابی تۆپی دەستی ئێران بەرز بێتەوە.
تیپی "راەیاب ملل مریوان" ئەمڕۆ لە یاریگای زاگرۆسی مەریوان میوانداری تیپی "شهداب"ی یەزد بوو و توانیی لە سێ گێمدا بە ئەنجامی 25 بە 22 و 25 بە 20 و 25 بە 11 یارییەکە بباتەوە.
ئارش سادقی ڕاهێنەری تیپەکە ئەزموونێکی سەرکەوتووی تێپەڕاندووە و لە ئەنجامدا توانیی تیپەکەی بۆ خولی نایابی ئێران سەربخات. ئەوەش لە کاتێکدا پارێزگای کوردستان وەکوو یەک لە پارێزگا بێبەشەکانی ئێران لە باری ژێرخان و ئامادەکاری کردنەوە زۆر لاوازە و پێویستی بە پشتیوانیی دارایی و فەراهەم کردنی بەستێنی پێویست بۆ گەشەکردنی وەرزش و چالاکیی گەنجان هەیە و ئێستاش سەرکەوتنی ئەو تیپە کوردستانییە سەلماندوویەتی کە پارێزگای کوردستان خاوەن توانا و لێهاتوویی زۆری تێدایە و یەک لە ناوچە هەرە بەتواناکانی ئێران دەبێت بەو مەرجەی وەکوو پێویست ئاوڕی لێبدرێتەوە.
Your Comment