شاسوار عه‌بدولواحید ئازاد کرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ به‌ که‌فاله‌ت ئازاد کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ی ئاداری 2019 له‌ دوای بڕیاری دادوه‌ر به‌ ئازادکردنی سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له‌ ئێستادا شاسوار عه‌بدولواحید به‌ که‌فاله‌ت ئازاد کراوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ دواى ئه‌وه‌ دێت دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ 3ی ئاداری 2019 له‌ دوای ده‌رچوونى فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ شاسوار عه‌بدولواحید، ناوبراو چووه‌ دادگای سلێمانی و وته‌کانی پێشکه‌شی دادوه‌ر کرد و دواتریش له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیاری ده‌ستگیرکردن و مانه‌وه‌ی بۆ ده‌رکرا که‌ ئه‌وه‌ش ناڕه‌زاییی هاووڵاتییان و خۆبه‌خشانی نه‌وه‌ى نوێ و چه‌ند لایه‌نێکى سیاسی لێکه‌وته‌وه‌.

ئه‌مڕۆش هه‌ریه‌ک له‌ ئارام سه‌عید به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ی نوێ و ڕێبوار ئه‌وڕه‌حمان به‌رپرسی میدیاییی جووڵانه‌وه‌که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراون جگه‌ له‌وه‌ی زیاتر له‌ 80 خۆبه‌خشی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر کراون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52316

Your Comment

You are replying to: .
captcha