ئابووری وڵات و ژیانی خەڵک مەبەستنەوە بە ڕێککەوتنە بیانییەکانەوە

بەشی ئێران- نووسینگەی بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئایەتۆڵڵا خامنەیی وردەکارییەکانی دیداری ئەندامانی دەستەی دەوڵەتی لە پووشپەڕی 1397 لەگەڵیان بڵاو کردەوە، لە دیدراەکەدا ڕێبەری جەخت دەکەنەوە کە ژیانی خەڵک بە ڕێککەوتنە بیانییەکانەوە بەند نەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی نووسینگەی بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئایەتۆڵڵا خامنەیی بەشێک لە وتەکانیان بڵاو دەکاتەوە کە بەم شێوەیە:

کارەکان لە نێو خۆی وڵات و لە سنووورەکانی وڵاتدا درێژە پێبدەن، چاوەڕوانی کەسانی دیکە نەبن، ئێمە ڕۆژێکیان کێشەی ئابووریی وڵاتمان بە بەرجامەوە بەست بەڵام بەرجام نەیتوانی کێشە ئابوورییەکانی وڵات چارەسەر بکات ئامانجەکەشی بوو بەوە کە خەڵک هەستۆک بوون بە بەرجامەوە، کاتێک ئەو کابرایە (سەرۆک کۆمای ئەمریکا) وتی بەنیازە لە بەرجام بکشێتەوە تا ماوەیێک ئێمە دوچاری ناسەقامگیری لە بازاڕەکانماندا بووین.

ئێوە دەبێت ژیانی خەڵک بە بەرجامەوە نەبەسن و هەستۆکیان نەکەن بە ڕێککەوتنەکانەوە. ئەڵبەت ئەورووپییەکان ناچارن دەبێت بڵێن چلۆن دەیانهەوێت بەرژەوەندییەکانی ئێمە بپارێزن کە ناویان ناوەتە بەستە، بەڵام ئەمەش مەخەنە نێو پرسە سەرەکییەکانی وڵاتەوە، بەستەی پێشنیاری ئەورووپییەکان ڕادەستمان بکرێت یان نەکرێت ئێمە کارەکانمان لە نێو خۆی وڵاتە، تواناییەکانمان لە نێو خۆیە ئەم تواناییگەلە دەبێت بخرێتە گەڕ.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52315

Your Comment

You are replying to: .
captcha