واشنتن پۆست: وڵاتانی جیهان پشت لە کوردی سووریا نەکەن

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە بەشی یادداشتی خۆیدا دەنووسێت لەسەرەوبەندی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا کوردەکان ئەسیرەکانی داعشیان بۆ ڕاناگیردرێت بۆیەش وڵاتانی بیانی دەبێت ئەسیرە داعشییەکان وەربگرنەوە لە وڵاتانی خۆیاندا موحاکمە بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەڕ لەدوا بنکەکانی داعش لە گوندی باغۆز و لە ڕۆژهەڵاتی سووریا قورسە و هێزە کوردەکانی سووریا تا ئێستا زیاتر لە 800 ئەندامی بیانی داعشیان دەستگیر کردووە. کوردەکان داوایان لە وڵاتانی جیهان لەوان ئەورووپییەکان و ئەمریکییەکان کردووە هەر یەک لەو وڵاتانە داعشەکانی خەڵکی وڵاتی خۆیان وەربگرنەوە.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست دەنووسێت زۆرینەی ئەو ئەسیرە داعشانە کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە دەستگیر کراون ئێستا لە کەمپەکانی سووریا دەستبەسەرن. بەڵام کێشە ئەمەیە کە دۆخی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا پاش کشانەوەی ئەمریکا نادیارە.

واشنتن پۆست هۆشدار دەدات ئێستا تەنها هاوپەیمانی کوردەکانی سووریا ئەمریکایە و ئەگەر ئەمریکا بکشێتەوە کودەکان توانای ڕاگرتنی ئەسیرانی داعشیان نییە. بژاردەی زۆر لەئارادایە بەڵام خراپترین بژاردە ئەوەیە کە کوردانی سووریا ئەسیرەکانی داعش ئازاد بکەن و مۆڵەتیان پێبدەن کە هەڵبێن.

ڕۆژنامەکە ئاماژە بە بژاردەیێکی دیکە دەدات و ئەوەش موحاکمە کردنی ئەسیرانی داعشە لەلایەن کوردەکانەوە بەڵام کوردەکان سیستەمی دادیان نییە و ئەمەش پرسەکە نامومکین دەکات.

واشنتن پۆست جەخت دەکاتەوە کە وڵاتانی بیانی دەبێت بەرپرسیار بن و ئەسیرانی داعش لە وڵاتەکانی خۆیاندا موحاکمە بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52311

Your Comment

You are replying to: .
captcha