به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی ئاداری 2019 له هۆڵی ئامفی تیاتری کۆمه‌ڵه‌ی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری ئیداره‌ی ئیرشادی دیوانده‌ڕه و له ڕێوڕه‌سمێکدا به ئاماده‌بوونی خه‌ڵک و به‌رپرسان له‌وان سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ساراڵ په‌رده له‌سه‌ر کتێبی "خاڵی له ته‌نیایی" لادرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا مه‌هدی سه‌مه‌دی سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی شاری دیوانده‌ڕه گوتی: ده‌وڵه‌ت هه‌میشه له بواری فه‌رهه‌نگیدا کاروباره‌کانی به چالاکوانانی ئه‌و بواره سپاردوووه و پشتیوانی له‌وان کردوووه و ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ش له‌سه‌ر هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی دیوانده‌ڕه ساز کراوه.
ناوبراو خۆشحاڵیی خۆیشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی که خانمه‌کان به‌شداری له چالاکییه فه‌رهه‌نگییه‌کان ده‌که‌ن و به‌رهه‌می گرانبه‌های ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ده‌خولقێنن و گوتیشی: ده‌بێ زه‌مینه‌یێک بۆ به‌شداریی زیاتری گه‌نجان له کاروباره فه‌رهه‌نگییه‌کان فه‌راهه‌م بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مگه‌لێکی گرانبه‌ها و پڕبایه‌خ بخولقێندرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ساراڵ که وه‌ک نوێنه‌ری قایمقام له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا به‌شداری کردبوو گوتی: له ڕابردوودا زاناگه‌لێکی به‌ناوبانگمان له شاری دیوانده‌ڕه بوووه و ژێرخانی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ر کۆمه‌ڵگایێک په‌ره‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگییه که ئه‌گه‌ر بتوانین پشتیوانی له به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگییه‌کان بکه‌ین په‌ره‌سه‌ندن له دیکه‌ی به‌شه‌کانیش ده‌بینین.
شایانی باسه؛ فرووزان ئازه‌رنیا ساڵی 1366 له گوندی سه‌رقه‌ڵای دیوانده‌ڕه له‌دایک بوووه و "خاڵی له ته‌نیایی"ش به‌رهه‌می دووهه‌می ناوبراو دێته ئه‌ژمار.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment