بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشیر حەداد جێگری دووهەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خەریکی هەوڵدانە بۆ چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.
نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق جەخت دەکاتەوە لە عێراقدا ئیرادە هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.
ناوبراو لەبارەی ناکۆکیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر بەدەستەوە گرتنی پۆستی وەزارەتی دادی عێراق وتی تا ئێستا هیچ کاندیدێک وەکوو کاندیدی سەرەکی بۆ ئەم پۆستە دیاری نەکراوە و ئەم پرسە بەسراوە بە ڕێکەوتنی نێوان پارتی یەکێتییەوە.
ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر بەدەست هێنانی پۆستی وەزارەتی دادی عێراق ناکۆکن و هەریەکە ئەو پۆستە بە مافی خۆیان دەزانن.
کابینەی عەبدولمەهدی بە هۆی ناکۆکیی نێوان کوردەکان لەسەر وەزارەتی داد و هەروەها ناکۆکی نێوان شیعەکان لەسەر وەزارەتخانە ئەمنییەکان هێشتا تەواو نەکراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment