به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له لێدوانێکدا باسی له لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا کرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕای‌گه‌یاندبوو "جێگایێک به ناوی کوردستان له تورکیا بوونی نییه، كوردستان له باكووری عێراقه. ئه‌گه‌ر کورده‌کان زۆریان خۆش ده‌وێت با بچنه ئه‌وێ" و گوتی: جارێکی‌تر له لێدوانه‌کانیدا ته‌ئکیدی کردوووه که له‌م وڵاته جێگایێک بۆ HDP نییه و بچن بۆ کوردستان که له باکووری عێراقه. شه‌ش ملیۆن مرۆڤ له‌م وڵاته ده‌نگ به HDP ده‌ده‌ن. HDP سێهه‌مین حیزبی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی تورکیایه. ئێوه وه‌ک سه‌رکۆمار ماف و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌تان نییه هاووڵاتییانی ئه‌م وڵاته ده‌ربکه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به هاوپه‌یمانێتیی HDP له‌گه‌ڵ دیکه‌ی حیزبه سیاسییه کوردییه‌کان کرد و گوتیشی: له ئامه‌د له‌گه‌ڵ دیکه‌ی حیزبه سیاسییه کوردییه‌کان بووینه هاوپه‌یمان و ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه ته‌نها پێوه‌ندیی به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه نابێت. ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه تاوه‌کوو کاتی مه‌رگ و ئه‌و کاته‌ی که ئێمه ئه‌سپه‌رده‌ی خاک ده‌که‌ن درێژه‌ی ده‌بێت. ئه‌مه چاوه‌ڕوانیی گه‌ل له ئێمه‌یه. چاوه‌ڕوانیی ملیۆنان که‌س، چاوه‌ڕوانیی کورد له ئێمه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment