کوردپرێس:
بەپێی داتا فەرمییەکان کە لە بارەی ڕێژەی هەڵاوسان لە ئێران بڵاو کراوەتەوە پارێزگای کوردستان بە 52.2 لە سەد زیاترین ڕێژەی گرانیی بە خۆوە بینیوە و پارێزگای قوم بە 35.3 کەمترین ڕێژەی هەڵاوسانی لە مانگی ڕابردوودا تۆمار کردووە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانە هاووڵاتییانی پارێزگای کوردستان لە مانگی ڕابردوودا سەدا زیاتر لە خەڵکی پارێزگای قوم و سەدا 7 زیاتر لە تێکڕای پارێزگاکانی ئێران داهاتیان کەمی کردووە یان لانی کەم داهاتەکەیان بەو ڕێژەیە سەرف کراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕێژەی هەڵاوسانی لە 10 مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا بە گشتی دەگەیشتە مامناوەندی 23.5 لە سەد و پارێزگای لورستان بە ڕێژەی 27 لە سەد زیاترین ڕێژەی گرانیی بە خۆوە بینیوە.
لە سەرەتای ساڵی 1397وە کە ئیدارەی ترەمپ تاکلایەنانە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک کشایەوە و بڕیاری گەڕاندنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی بۆ سەر ئێران دەرکرد و وڵاتانی جیهانی لە کڕینی نەوتی ئێران قەدەغە کرد (جگە لە 8 وڵات)، خەلەل لە کەرتی ئابووریی ئێران دروست بووە و ڕێژەی گرانی و هەڵاوسان تەنگی بە هاووڵاتییان هەڵچنیوە ڕەخنەکان لە دەوڵەتی ڕۆحانی چ لە نێوخۆ و چ لە دەرەوە زیادی کردووە و بەڕای زۆرینەی چاودێرانی سیاسیی نێوخۆ ئەم دۆخەی ئێستا پێویستی بە بەڕێوەبەرایەتیی جیهادی و لەخۆبوردەیی هەیە.
Your Comment