نەبوونی کوردی سووریا لە پڕۆسەی ئاشتیی ئەو وڵاتە کێشە دروست دەکات

بەشی جیهان- نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا وتوویەتی هێزی کورد-عەرەبی سوریای دیموکرات لە پڕۆسەی ئاشتیی سووریا بەشداریی پێنەکراوە و ئەوەش لە داهاتوودا کێشە دروست دەکات.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی نەتەوە یەکگرتووەکان لە زاری "گیر پدرسۆن" نوێنەری نوێی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا وتوویەتی هێزی کورد عەرەبی سووریا ناسراو بە هێزی سووریای دیموکرات لە پڕۆسەی ئاشتیی ئەو وڵاتەدا بەشداریی پێنەکراوە. بەڵام ئەوەشی وتووە کە کوردی سووریا هەر ئێستاش بەشدارە لە پڕۆسەی دانووستانی ئاشتی لە سووریا و ناوبراو لەگەڵ نوێنەری کوردەکانیش دیداری کردووە.

بدرسۆن دەشڵێت: ئەگەر مەبەستمان لە کوردی سووریا هێزی سووریای دیموکرات بێت بەڵی ئەوان تا ئەم کاتە لە پڕۆسەی ئاشتیی سووریا بەشدارییان پێنەکراوە.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا هۆشداریشی دا کە نەبوونی کوردی سووریا لە پڕۆسەی دانووستانی ئاشتیی ئەو وڵاتە کێشە دروست دەکات و پێویستە ئەو مەسەلە تەگبیرێکی باشی بۆ بکرێت.

News Code 52251

Your Comment

You are replying to: .
captcha