به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانیشتنی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌رن ئه‌رده‌م نوێنه‌ری پێشووی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له لقی 23ی دادگای سزادانی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه چوو و دادستێنی دۆسیه‌که حوکمی 4 ساڵ و دوو مانگ زیندانی بۆ نوێنه‌ره‌که‌ی جه‌هه‌په ده‌رکرد به تۆمه‌تی "پشتیوانی له گرووپه چه‌کداره‌کان".
ئه‌رده‌م که به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێک فایلی سووره‌تیی گه‌نده‌ڵی داراییی 17-25ی دیسێمبێر له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی کارشیی تورکیا ده‌ستگیر کرابوو به تۆمه‌تی هاوکاری و یارمه‌تیدانی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن دادگه‌یی کرا و پاش به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی دادگه ڕۆژی هه‌ینی 1ی ئاداری 2019 حوکمه‌که‌ی ناوبراو ده‌رکرا.
ئونوور چینگیل پارێزه‌ری ئه‌رده‌م له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به حوکمی دادگه کرد و گوتی: ئه‌و حوکمه مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادی تورکیا. هه‌م بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و حوکمه‌یان ده‌رکردوووه و هه‌م بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که پیلانی ده‌رکردنی ئه‌و حوکمه‌یان داڕشتوووه. دواتر ناڕه‌زاییی خۆمان به حوکمه‌که ده‌رده‌بڕین و چاوه‌ڕوانی حوکمی دادگه‌ی ستیناف ده‌بین.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment