به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌یاننامه‌یێکی ده‌رکرد و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مریکا له ساڵی 1997دا په‌که‌که وه‌ک ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانی وه‌سف ده‌کات و هه‌مدیسان چالاکییه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ی لێکداوه‌ته‌وه و هێشتاکه ناوی ئه‌و گرووپه کوردییه‌ی له لیستی ڕێکخراوه تیرۆریستییه بیانییه‌کان داناوه.
نووسینگه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌یاننامه‌که‌یدا ڕای‌گه‌یاندوووه: له دوو ده‌یه پێش ئێستاوه که ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا ناوی په‌که‌که‌ی له لیستی گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌کان داناوه له‌گه‌ڵ تورکیا و دیکه‌ی هاوپه‌یمانانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی په‌که‌که هاوکاری کردوووه. ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا پێبه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی خۆیه‌تی هه‌مبه‌ر هاوکاری له‌گه‌ڵ تورکیا هاوپه‌یمانیی ئه‌ندامی ناتۆی خۆی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کاره‌کانی ڕاکێشانی سه‌رمایه له‌لایه‌ن په‌که‌که له ئه‌ورووپا و دیکه‌ی شوێنه‌کان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جه‌ختی کردوووه که ئه‌و به‌یاننامه‌یه کۆمه‌ڵگای ده‌ولی و ئه‌مریکا ئاگادار ده‌کاته‌وه که به بۆچوونی ئه‌مریکا، په‌که‌که هێشتا ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانییه. جگه له‌وه‌ش په‌که‌که ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانی دێته ئه‌ژمار و له ساڵی 2001وه وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یێکی جیهانییه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که که‌سایه‌تی یان ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که وه‌ک تیرۆریست دێنه ئه‌ژمار گۆشه‌گیر بوونه و ده‌ستیان ناگاته سیسته‌می داراییی ئه‌مریکا.
پێشتریش ئه‌مریکا به‌دواداچوونی بۆ سێ سه‌رکرده‌ی باڵای په‌که‌که کردوووه و زیاتر له 10 ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی بۆ ئاشکراکردنی شوێنی خۆحه‌شاردانی ئه‌و که‌سانه دیاری کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment