کوردپرێس:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا و سەرۆکی ئاک‌پارتی له كۆبوونه‌وه‌یێكی جه‌ماوه‌ریی پارته‌كه‌یدا له ئه‌رزه‌ڕۆم، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و لە وتارەکەیدا دووپاتی کردەوە کە جێگایێک بە ناوی کوردستان لە تورکیا بوونی نییە و هەتا هاووڵاتییانی تورکیا ئەرکی حکومڕانیی ئەو وڵاتە بە ئەرۆغان و عەقڵیەتی ئەردۆغانی بسپێرن نەک هەر ڕێگە نادات کورد گەشە بکات بەڵکوو دەبێت کورد سەرەتا لە بیری ڕزگارکردنی خۆیدا بێت.
له گوتاره‌كه‌یدا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له ئه‌رزه‌ڕۆمه‌وه خۆرێكی نوێ به‌رز ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ته‌ماشاكه‌ن چی ده‌ڵێت؟ ده‌ڵێت 'كوردستان'. په‌یكه‌ری سه‌رۆی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز داده‌نێن، ئه‌وه ده‌ڵێت. هه‌تا ئه‌م گیانه له‌م جه‌سته‌یه‌دا بێت، هه‌تا ئێوه ئه‌م ئه‌ركه به‌م برایانه‌تان بده‌ن بزانن كه‌وا له‌م وڵاته‌دا نه‌ك په‌یكه‌ر دانانێن، به‌ڵكوو سه‌ره‌تا با خۆیان رزگار بكه‌ن. ناتوانن ئه‌م وڵاته به‌ش به‌ش بكه‌ن. كوردستان له باكووری عێراقه. ئه‌گه‌ر زۆریان خۆش ده‌وێت با بچنه ئه‌وێ. له وڵاتی مندا خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو هه‌یه، ئه‌وه ئه‌رزه‌ڕۆم. له وڵاته‌كه‌ی مندا باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو هه‌یه. له وڵاته‌كه‌ی مندا ده‌ریای ره‌ش هه‌یه. له وڵاته‌كه‌ی مندا ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌یه. له وڵاته‌كه‌ی مندا ناوه‌ڕاستی ئانادۆڵو، ئیجه، مارمارا هه‌یه به‌ڵام ناوچه‌یێک نییه به ناوی 'كوردستان'. هه‌رگیز رێگه‌مان به‌و دابه‌شكارییه نه‌داوه و رێگه‌یشی پێ ناده‌ین".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر دروشمی یه‌ك گه‌ل، یه‌ك ئاڵا، یه‌ك نیشتیمان و یه‌ك ده‌وڵه‌ت كرده‌وه و گوتی: "ئێستا كێن ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان خستۆته ناو ده‌ستی یه‌ك؟ جه‌هه‌په، هه‌ده‌په به‌ناو پارتی باش (ئی پارتی) و به داخه‌وه پارتی سه‌عاده‌ت. هه‌ر چواریان پێكه‌وه‌ن".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به فه‌رمووده‌ی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د دا كه ده‌فه‌رمووێ "مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌وه حه‌شر ده‌كرێت كه خۆشی ده‌وێت" و گوتی: "ئێستا تۆ ناوی هاوڕێكه‌تم پێ بڵێ كێیه تا پێت بڵێم كێیه. خوشك و برا به‌ڕێزه‌كانم ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتربن خووی یه‌كتر ده‌گرن. ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان خستۆته ناو ده‌ستی جه‌هه‌په وه‌ك ئه‌ویان لێ دێت، به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ ئی پارتی و هه‌ده‌په‌ش. ئێستا ئه‌وان هاوپه‌یمانێتییێكیان پێكهێناوه، ئێمه‌ش ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌مان پێكهێناوه. ناوی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ئێمه هاوپه‌یمانیی جومهوره. له ١٥ی ته‌مووز ده‌ستی پێكردووه له ١٥ی ته‌مووزه‌وه تا ئێستا به ڕۆحیه‌تی ٧ی ئاب له یه‌نی كاپییه‌وه هه‌نگاو ده‌نێین. خوا یار بێت ئاواتم ئه‌وه‌یه هه‌میشه پێكه‌وه هه‌نگاو بنێین نه‌ك تاكوو گه‌یشتنه ئامانجێكی كاتی".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment