بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندووه، لێكتێگه‌یشتن هه‌یه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیی بۆ ئه‌نجام دانی ڕێككه‌وتن و ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنیش نه‌كرێت به‌بێ یه‌كێتی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌موار ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرین.
لوقمان وه‌ردی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان بهSNNی ڕاگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سایسی یه‌كێتی و پارتی ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ڕایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی نه‌یێته پێشه‌وه پارتی به‌هاوكاریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار ده‌كاته‌وه و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرێت.
له‌و ڕوهشهوه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتیی وتی:"پرسی ده‌ستوور و هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌و پرسانه‌یه كه ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه و به‌بێ ته‌وافوقی نیشتمانی و ڕای یه‌كێتیی وه‌ک لایه‌نی سه‌ره‌كی له حوكمڕانی هه‌رێم، ده‌ستبردن بۆ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوێكی نادروسته و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای دروست كردنی قه‌یرانێكی سیاسی قووڵه".
په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتیی باسی له‌وه‌ش كرد، "له‌م قۆناغه‌دا ده‌ست بۆ هه‌ر پڕۆژهیاسایێک به‌بێ یه‌كێتیی ببرێت به‌تایبه‌ت پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كێشه دروست ده‌كات و ئۆباڵه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نانه كه ده‌ستپێشخه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه ده‌كه‌ن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment