یه‌كێتیی هۆشداریی دروست بوونی قه‌یرانێكی‌ قووڵ به‌ پارتی‌ ده‌دات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی‌ یه‌كێتی ڕایده‌گه‌یێنێت: "ده‌ست بردن بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم به‌بێ‌ یه‌كێتیی، دروست كردنی‌ قه‌یرانێكی‌ سیاسی قووڵه‌ له ‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌ده‌نگی‌ ئه‌مریكای‌ ڕاگه‌یاندووه‌، لێكتێگه‌یشتن هه‌یه‌ له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیی بۆ ئه‌نجام دانی ڕێككه‌وتن و ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنیش نه‌كرێت به‌بێ یه‌كێتی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌موار ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سه‌رۆكی هه‌رێم له ‌په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێرین.

لوقمان وه‌ردی په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له ‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سایسی یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی نه‌یێته‌ پێشه‌وه‌ پارتی‌ به‌هاوكاریی بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم هه‌موار ده‌كاته‌وه‌ و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرێت.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی وتی‌:"پرسی ده‌ستوور و هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌و پرسانه‌یه‌ كه‌ ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه ‌و به‌بێ ته‌وافوقی نیشتمانی‌ و ڕای یه‌كێتیی‌ وه‌ک لایه‌نی سه‌ره‌كی له ‌حوكمڕانی‌ هه‌رێم، ده‌ستبردن بۆ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم هه‌نگاوێكی‌ نادروسته‌ و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای دروست كردنی‌ قه‌یرانێكی‌ سیاسی قووڵه‌".

په‌رله‌مانتاره‌ی‌ یه‌كێتیی‌ باسی له‌وه‌ش كرد، "له‌م قۆناغه‌دا ده‌ست بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یاسایێک به‌بێ یه‌كێتیی‌ ببرێت به‌تایبه‌ت پرسی سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، كێشه‌ دروست ده‌كات و ئۆباڵه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نانه‌ كه‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ ده‌كه‌ن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52225

Your Comment

You are replying to: .
captcha