سه‌رۆکی دیوانی باڵای تورکیا: داواکاریی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی HDP درێژه‌ی هه‌یه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی دیوانی باڵای تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له‌ تورکیا ده‌کات و ده‌ڵێت که‌ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و سکاڵایه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیسماعیل جیریت سه‌رۆکی دیوانی باڵای تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له‌ تورکیا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و سکاڵایه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌. هێشتا لێپرسینه‌وه‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاساییمان ده‌ست پێنه‌کردوووه‌. ئێمه‌ پشتیوانی له‌ سیاسه‌تی دیموکراتیک ده‌که‌ین.

ئه‌و لێدوانانه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ ڕاده‌گه‌یێندرێت که‌ ماوه‌یێک پێش ئێستا حزبی توندڕه‌وی "وه‌ته‌ن" سه‌ردانی دیوانی باڵای تورکیای کرد و به‌ شێوه‌ی فه‌رمی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی HDPی ئاراسته‌ی ئه‌و دیوانه‌ کردبوو.

پاش پارتی داد و گه‌شه‌ و پارتی کۆماریخوازی گه‌ل، HDP سێهه‌مین پارتی گه‌وره‌ی تورکیایه‌ و ژماره‌ی نوێنه‌رانی ئه‌و حیزبه‌ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا زیاتره‌ له‌ پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست و ئیی پارت و نزیک به‌ 13 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیای وه‌ده‌ست هێناوه‌. HDP نوێنه‌ری زیاتر له‌ 6 ملیۆن ده‌نگده‌ری تورکیایه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52209

Your Comment

You are replying to: .
captcha