٢٨ شوبات ٢٠١٩ - ٠٩:٢٨
داعش 50 کچى ئێزیدى سه‌ر بڕىوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژى هۆزه‌ کوردییه‌کانى شه‌نگال ئاشکرای کرد داعش 50 کچى ئێزیدى سه‌ر بڕیوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لوقمان گولى له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یه‌ندراوى هۆزه‌ کوردییه‌کانى شه‌نگالى خوێنده‌وه‌ و گوتی: له‌ چه‌ند رۆژى ڕابردوودا له‌ ناوچه‌ی باغۆز له‌ سووریا، چه‌کدارانی داعش چه‌ند تاوانێکیان ئه‌نجام داوه‌ که‌ ئه‌ویش سه‌ربڕینی 50 کچی ئێزدییه‌ که‌ له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ به‌دیلی لای ئه‌وانن.

ناوبراو داواى له‌ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و له‌ سه‌رووشیانه‌وه‌ ئه‌مریکا و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ کرد که‌ له‌و ناوچه‌یه‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی هاوپه‌یمانان شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن، چاره‌نووسی سته‌ملێکراوان ئاشکرا بکه‌ن و به‌ خێرایی دیله‌کان بگه‌ڕێننه‌وه‌.

لوقمان گولى وتیشى: "داوا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌که‌ین به‌رپرسیارێتیی به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی خۆی له‌ئه‌ستۆ بگرێت بۆ گه‌ڕان به‌ دوای ئه‌و کچه‌ ئێزدییانه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیدان یان ڕووفاته‌کانیان له ‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ حکوومه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان".

وته‌بێژى هۆزه‌ کوردییه‌کانى شه‌نگال زیادی کرد: "داوا له‌ سه‌رجه‌م رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و به‌ دیاریکراویش ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هاوکات نێرده‌ و کۆنسووڵخانه‌کان ده‌که‌ین له‌ عێراق و سووریا له‌ چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنان بکۆڵنه‌وه‌ که‌ تاوه‌کوو ئێستا به‌دیلگیراون له‌لای داعش."

گولى له‌باره‌ى سزادانى چه‌کدارانى داعش وتى: "داوا ده‌که‌ین لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان سزای له‌سێداره‌دان به‌ سه‌ر ئه‌و تاوانبارانه‌ جێبه‌جێ بکه‌ن که‌ له‌ گرتووخانه‌کاندان".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52206

Your Comment

You are replying to: .
captcha