هەوڵەکان بۆ هه‌ڵبژاردنى ليژنه‌ هه‌ميشه‌ييه‌كانى په‌رله‌مانی کوردستان چڕ کراونەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تیى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسيۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنى پرسى هه‌ڵبژاردنى ليژنه‌ هه‌ميشه‌ييه‌كانى په‌رله‌مان، كۆ بوونه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌و باره‌يه‌وه‌، سه‌رۆكى فراكسيۆنى كۆمه‌ڵى ئيسلامیى كوردستان، عه‌بدولستار مه‌جيد، رايگه‌ياند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گه‌يشتينه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر په‌يڕه‌و كردنى سيستمى سانتليگۆى ناسراو به‌ 1.4، به‌ گوێره‌ى ئه‌و سيسته‌مه‌، ليژنه‌كان ده‌ستنيشان ده‌كرێن.

ناوبراو گوتيشى: بڕيار وايه‌ سه‌ره‌تاى حه‌فته‌ى داهاتوو، فراكسيۆنه‌كان ناوى كانديده‌كانيان راده‌ستى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تیى په‌رله‌مان بكه‌ن.

عه‌بدولستار مه‌جيد روونيشي كرده‌وه‌، هه‌وڵ ده‌درێت هه‌موو پێكهاته‌ و فراكسيۆنه‌كان له‌ ليژنه‌كان به‌شدارى بكه‌ن.

سه‌رۆكى فراكسيۆنى كۆمه‌ڵى ئيسلامیى كوردستان ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، سه‌رۆكايه‌تیى ليژنه‌كانيش پێويسته‌ به‌ هه‌مان سيسته‌م بێت، ئه‌وانه‌ى سه‌رۆكايه‌تىی ليژنه‌كانيشيان به‌رناكه‌وێت، هه‌وڵ بدرێت به‌ شێوه‌ى ته‌وافق پشكيان پێ بدرێت.

عه‌بدولستار مه‌جيد گوتيشى: ياساى سه‌رۆكايه‌تیى هه‌رێم هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌، سه‌ره‌تا ليژنه‌ى ياسايى كارى له‌سه‌ر ده‌كات، ئێمه‌ ئه‌نداممان هه‌يه‌ له‌ ليژنه‌كه‌ و له‌ رێى ئه‌و ليژنه‌يه‌وه‌ هه‌ڵوێستى خۆمان ده‌خه‌ينه‌ڕوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52203

Your Comment

You are replying to: .
captcha