داوای دەستلەکارکێشانەوەکەی زەریف پەسەند نەکرا

بەشی ئێران/ کوردی- حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران لە وەڵامی داواکەی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەدا نووسیی: "لەم قۆناغەدا ئەو داواکارییە بە مەسڵەحەتی وڵاتەکەمان نییە بۆیە پەسەندی ناکەم."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە وەڵامی داواکارییەکەی محەمەد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ دەست لە کارکێشانەوە، ڕایگەیاند: ئەو داواکارییە لە بەرژەوەندیی ئێراندا نییە بۆیە داواکارییەکەت قبووڵ ناکرێت."

ڕۆحانی هەر لە وەڵامی داواکارییەی زەریفدا ئەوەشی زیاد کردووە کە پێویستە هەموو دامودەزگا حکومڕانییەکان هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ببێت.

شیاوی ئاماژەیە داوای دەست لە کارکێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران کاردانەوە و هەڵوێستی دەرەکی و نێوخۆییی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و دەنگۆکان باسیان لەوە دەکرد کە سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ ئێران و نەبوونی زەریف لە کۆبوونەوەکاندا بۆتە مایەی زویربوونی وەزیری دەرەوەی ئێران و هەر لەو بارەیەشەوە زەریف وتبووی وێنەکان لە سەردانەکەی ئەسەددا هەموو شتێک ئاشکرا دەکات.

News Code 52190

Your Comment

You are replying to: .
captcha