به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌لی تۆپراک ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی سۆزچی له هه‌واڵێکدا ئاماژه به دامه‌زراندنی حیزبێکی نوێی سیاسی له تورکیا له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆوه ده‌کات و ده‌ڵێت: سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا دامه‌زراندنی حزبێکی سیاسیی نوێ له تورکیای پشتڕاست کردۆته‌وه که به دوای هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچی 2019 به شێوه‌ی فه‌رمی له‌باره‌یه‌وه قسان ده‌کات.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه: له گفتوگۆیێک که له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ ئه‌نجامم دا جه‌ختی کرده‌وه که ده‌نگه‌کانی پارتی داد و گه‌شه به لامانه‌وه گرنگ نییه چ 35 له‌سه‌د بێت و چ 55 له‌سه‌د و ئێمه ڕێبازی خۆمان ده‌ست پێده‌که‌ین. هه‌وڵه‌کانمان به‌و ئاڕاسته‌یه‌یه که له مانگی مه‌ی 2019 بنه‌مای بنه‌ڕه‌تیی حیزبه‌که‌مان ڕابگه‌یێنین و له مانگی سێپتێمبردا حزبه‌که دابمه‌زرێنین. به‌پێی ڕێککه‌وتنه سه‌ره‌تایییه‌کان عه‌بدوڵڵا گویل ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری حزبه‌که نییه به‌ڵام هه‌ندێک که‌س وه‌ک عه‌لی باباجان، مێهمه‌ت شیمشه‌ک و نیهاد ئه‌رگون له‌و حیزبه‌دا ده‌بن. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیمان به 10 په‌رله‌مانتاری پارتی داد و گه‌شه‌وه گرتوووه. له‌و حیزبه نوێیه‌دا وه‌زیران و نوێنه‌رانی پێشووی پارتی داد و گه‌شه ئاماده ده‌بن و ناوی تێکڕای ئه‌و که‌سانه له به‌یاننامه‌یێکدا که مانگی مه‌ی ده‌رده‌کرێت بۆ ڕای گشتی ده‌خرێته‌ڕوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment