ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ حزبێکی نوێ داده‌مه‌زرێنێت

به‌شی تورکیا- ڕۆژنامه‌وانێکی تورکیا له‌ هه‌واڵێکدا ئیدعای کردوووه‌ که‌ ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا دامه‌زراندنی حزبێکی سیاسیی نوێ له‌ تورکیای پشتڕاست کردۆته‌وه‌ که‌ به‌ دوای هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچی 2019 به‌ شێوه‌ی فه‌رمی له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌دوێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌لی تۆپراک ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی سۆزچی له‌ هه‌واڵێکدا ئاماژه‌ به‌ دامه‌زراندنی حیزبێکی نوێی سیاسی له‌ تورکیا له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆوه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا دامه‌زراندنی حزبێکی سیاسیی نوێ له‌ تورکیای پشتڕاست کردۆته‌وه‌ که‌ به‌ دوای هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچی 2019 به‌ شێوه‌ی فه‌رمی له‌باره‌یه‌وه‌ قسان ده‌کات.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌: له‌ گفتوگۆیێک که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ ئه‌نجامم دا جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ده‌نگه‌کانی پارتی داد و گه‌شه‌ به‌ لامانه‌وه‌ گرنگ نییه‌ چ 35 له‌سه‌د بێت و چ 55 له‌سه‌د و ئێمه‌ ڕێبازی خۆمان ده‌ست پێده‌که‌ین. هه‌وڵه‌کانمان به‌و ئاڕاسته‌یه‌یه‌ که‌ له‌ مانگی مه‌ی 2019 بنه‌مای بنه‌ڕه‌تیی حیزبه‌که‌مان ڕابگه‌یێنین و له مانگی‌ سێپتێمبردا حزبه‌که‌ دابمه‌زرێنین. به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌ سه‌ره‌تایییه‌کان عه‌بدوڵڵا گویل ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری حزبه‌که‌ نییه‌ به‌ڵام هه‌ندێک که‌س وه‌ک عه‌لی باباجان، مێهمه‌ت شیمشه‌ک و نیهاد ئه‌رگون له‌و حیزبه‌دا ده‌بن. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیمان به‌ 10 په‌رله‌مانتاری پارتی داد و گه‌شه‌وه‌ گرتوووه‌. له‌و حیزبه‌ نوێیه‌دا وه‌زیران و نوێنه‌رانی پێشووی پارتی داد و گه‌شه‌ ئاماده‌ ده‌بن و ناوی تێکڕای ئه‌و که‌سانه‌ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا که‌ مانگی مه‌ی ده‌رده‌کرێت بۆ ڕای گشتی ده‌خرێته‌ڕوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52187

Your Comment

You are replying to: .
captcha