به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "دوای په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و بڵاوبوونه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقدا که‌وتوووه‌ته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه به‌ڵام به‌ھۆی ھه‌ندێکی ھۆکاری ھونه‌ری تا ئێستا خه‌رج نه‌کراوه و نه‌ک بۆ ھه‌رێمی کوردستان ھیچ پارێزگایێکی عێراق بودجه‌ی به‌پێی یاسای نوێ وه‌رنه‌گرتوووه و ھۆکاره‌که‌یشی ھونه‌ری و ئیدارییه و ھیچ ھۆکاری دیکه‌ی نییه."
د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد گوتیشی: "چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌ست به خه‌رج کردنی بودجه به سه‌ر پارێزگاکاندا بکرێت و پشکی ھه‌رێمی کوردستانیش له سه‌ره‌تای مانگی داھاتووه‌وه ڕه‌وانه ده‌کرێت."
حه‌داد باسی له‌وه‌ش کرد: "پشکی ھه‌رێمی کوردستان 454 ملیاری فه‌رمانبه‌ران و 68 ملیاری پێشمه‌رگه‌یه که ڕه‌وانه ده‌کرێت و تا ئێستا پشکی ھه‌رێم یه‌ک له‌سه‌ر 12ی بۆ ڕه‌وانه ده‌کرێت و له مانگی 3وه ئه‌وه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵ به‌غدا ڕه‌وانه‌ی نه‌کردوووه، ئه‌ویش ڕه‌وانه ده‌کات."
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ھه‌رێمی کوردستان 250 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ست نه‌کات له کۆی بودجه‌ی ھه‌رێمی کوردستان له‌جیاتی ئه‌و 250 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وته ده‌بڕدرێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه و بودجه‌ی وه‌به‌رھێنان ده‌مێنێته‌وه که ئه‌و به‌رده‌وام ڕه‌وانه ده‌کرێت و نابڕدرێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment