کوردپرێس:
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له كاربه‌ده‌ستانی توركیاوه دهستكهوتوون، شانده‌کانی تورکیا- ئه‌مه‌ریکا به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزەکانی ئه‌مریكا له سووریا ڕۆژی 28ی شوبات له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌میان ساز ده‌که‌ن.
خولی یه‌که‌می ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه 6 شوباتی 2019 به سه‌ردانی مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ و شاندی یاوه‌ری بۆ واشنتۆن به‌ڕێوه چوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پلانی كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی فورات و مه‌نبه‌ج له خۆرئاوای فورات ده‌كرێت.
شایانی باسه؛ له ئێستادا ئه‌مریكا زیاتر له دوو هه‌زار سه‌ربازی له سووریا هه‌یه و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پێنتاگۆن سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی ئاشكرای كرد وه‌ک به‌شێک له هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی، له باكووری خۆرهه‌ڵات و باشووری سووریا چه‌ند سه‌د سه‌ربازێكی سوپای ئه‌مریكا له‌و وڵاته ده‌هێڵرێنه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment