بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم دیدراەدا داوای فراوانتركردن و هاوكاریی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا كرد.
لە دیدارەكەدا كە ڤیكتۆر سیماكۆڤ كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق جەختی لە بایەخ و پێگەی هەرێمی كوردستان لە سیاسەتی دەرەوەی ڕووسیا و پەرەپێدانی نێوان پەیوەندییەكانی هەردوولا كردەوە.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی ناوچەكە و سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و باڵیۆزی ڕووسیا سیاسەت و ستارتیژیی وڵاتەكەی لەبارەی پێشهات و دوایین گۆڕانكارییەكانی سووریا و هەروەها ڕۆڵی كورد لە ئاییندەی سووریا بە بارزانی ڕاگەیاند.
پەیوەست بەم باسەوە مەسعوود بارزانی نیگەرانی و بۆچوونەكانی خۆی لەبارەی ئاییندەی كورد لە سووریا و ڕێگەچارەكان خستەڕوو و داوایشی كرد كە ڕووسیا ڕۆڵی هەبێت بۆ ڕێگەگرتن و كۆتایی هاتن بە ئێش و ئازارەكانی كوردانی سووریا. بۆ ئەو مەبەستەیش هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لە پەیوەندی و ڕاوێژی بەردەوامدا بن.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەنووسی كەركووک و هەنگاوەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment