به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی شوباتی 2019 فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی پێشووی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر بانگهێشتی تۆڕی میدیاییی ڕووداو گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن که‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و ئاکۆ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تۆڕی میدیاییی ڕووداو پێشوازی لێ‌کرا.
فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی پێشووی فه‌ره‌نسا له‌لایه‌ن تۆڕی میدیایی رووداو بانگهێشت کراوه بۆ به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی دابه‌ش کردنی خه‌ڵاتی جیهانی ساڵانه‌ی شیفا گه‌ردی که ئه‌مڕۆ له ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا ده‌درێت به ژنێکی ڕۆژنامه‌ڤان.
ئۆلاند له ماوه‌ی شه‌ڕی داعش سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا بوو و له مه‌ترسیدارترین کاتدا هاوکارییێکی باشی هه‌رێمی کوردستان و کوردی سووریای کرد له دژی هێرش و په‌لاماره‌کانی چه‌کدارانی داعش و له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یدا دوو جار سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد و له کۆشکی ئێلیزهش پێشوازی له مه‌سعوود بارزانی کردوووه.
شایانی باسه؛ شیفا گه‌ردی ڕۆژنامه‌ڤانی دیاری تۆڕی میدیاییی ڕووداو له 25ی فێبریوێری ساڵی 2017 و له كاتی كاری ڕۆژنامه‌ڤانیدا له شاری مووسڵ گیانی له‌ده‌ست دا. وه‌ک ڕێزلێنانێک بۆ گیانی هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامهڤانانهی كه له كاتی ڕووماڵی شه‌ڕی داعش و توندوتیژییه‌كانی دیكه‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا و كاری هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه له كاتی ڕووماڵی ڕووداوه‌كان و گه‌یاندنی ڕاستییه‌كاندا دووچاری سه‌ختی ده‌بنه‌وه، ڕووداو بڕیاری داوه ساڵانه خه‌ڵاتی جیهانی شیفا گه‌ردی بداته ڕۆژنامهڤانێكی ژن.
ده‌قی ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی تۆڕی میدیاییی ڕووداو و كۆمیته‌ی خه‌ڵاتی جیهانی شیفا گه‌ردی
تۆڕی میدیاییی ڕووداو و كۆمیته‌ی خه‌ڵاتی جیهانی شیفا گه‌ردی له دووه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی ئه‌و ڕۆژنامه‌ڤانه دیاره‌دا، خه‌ڵاتی شیفا گه‌ردی ده‌داته ڕۆژنامهڤانێكی ژنی به‌توانا كه ڕووماڵی جه‌نگی كردوووه .
ڕۆژی 25ی فێبریوێری 2019 له شاری هه‌ولێر له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی پێشووی كۆماری فه‌ڕه‌نسا وه‌ک قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی و به‌رپرسانی باڵای كوردستان و عێراق و ڕۆژنامه‌ڤانانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، خه‌ڵاتی جیهانیی ساڵانه‌ی شیفا گه‌ردی پێشكه‌ش ده‌كرێت .
شیفا گه‌ردی ڕۆژنامه‌ڤانی دیاری تۆڕی میدیاییی ڕووداو له 25ی فێبریوێری ساڵی 2017 و له كاتی كاری ڕۆژنامه‌ڤانیدا له شاری مووسڵ گیانی له‌ده‌ست دا. وه‌ک ڕێزلێنانێک بۆ گیانی هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامهڤانانهی كه له كاتی ڕووماڵی شه‌ڕی داعش و توندوتیژییه‌كانی دیكه‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا و كاری هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه له كاتی ڕووماڵی ڕووداوه‌كان و گه‌یاندنی ڕاستییه‌كاندا دووچاری سه‌ختی ده‌بنه‌وه، ڕووداو بڕیاری داوه ساڵانه خه‌ڵاتی جیهانی شیفا گه‌ردی بداته ڕۆژنامهڤانێكی ژن.
كۆمیته‌ی خه‌ڵاتی جیهانیی شیفا گه‌ردی له كه‌سانی پسپۆڕ پێكدێن و كاریان له میدیا گه‌وره‌كانی جیهان كردوووه و له ڕێگه‌ی پرۆسه‌یێكی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه خه‌ڵاته‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێت و بۆ ئه‌مساڵیش كۆمیته‌كه پێكدێن له به‌ڕێزان:
یه‌كه‌م: رۆب باینۆن، ڕۆژنامهڤانێكی دیاری ته‌له‌ڤزیۆنه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵ و به‌رنامه‌ی كردوووه له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی (BBC-Bloomberg-CNBC).
دووه‌م: ئه‌دریان وێلز، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ورووپاییی ئاڵوگۆڕی هه‌واڵ و زانیاری (ئینێكس) و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵی پێشووی سكای نیووزی به‌ریتانی و شاره‌زا له ستراتیژییه‌تی میدیا .
سێیه‌م: جێین ئهراف، گه‌وره په‌یامنێری ڕادیۆی ئێن پی ئاڕی ئه‌مریكی و به‌رپرسی پێشووی ئۆفیسی سی ئێن ئێن له به‌غدا.
چواره‌م: جۆیس كه‌ره‌م، پرۆفیسۆر له زانكۆی جۆرج واشنتن .
پێنجه‌م: ئاكۆ محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تۆڕی میدیاییی ڕووداو .
ڕۆژی ڕێوڕه‌سمه‌كه به ئاماده‌بوونی چه‌ندان كه‌سایه‌تی له كوردستان و عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و جیهان براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه ئاشكرا ده‌كرێت .
تۆڕی میدیایی ڕووداو و كۆمیته‌ی خه‌ڵاتی جیهانیی شیفا گه‌ردی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment