بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە: به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له میانی چالاكییه‌كانی كۆنگره‌ی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی و ئه‌ورووپی له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆک كۆماری میسر کۆ بووه‌وه.
له میانی دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و میسر کرا و جەخت له په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه کرایه‌وه.
هه‌ر له دیداره‌دا چۆنییه‌تی گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و چالاکی بازرگانی و هه‌ماهه‌نگی له بواره‌كانی ئابووری و نه‌وت و كه‌رتی وزه گفتوگۆیان له‌باره‌وه کرا، له‌و باره‌یه‌وه جه‌خت له زامنکردنی پێویستی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عێراق کرایه‌وه.
له ته‌وه‌رێکی دیکەی دیداره‌که‌دا بابه‌ته‌كانی خشته‌ی كارنامه‌ی كۆنگره‌ی عه‌ره‌بی ئه‌ورووپی باسیان لێوەکرا.
لە دیدارەکانی نێوان سەرۆک کۆماری عێراق و عەبدولفەتاح سیسی هه‌ریه‌ک له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و بازرگانی و ڕۆشنبیری عێراق، ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment