بەمەبەستی ڕزگار کردنی خەڵکی سڤیل: کوردەکان ئازاد کردنەوەی دواین پێگەکانی ژێردەستی داعش دوادەخەن

بەشی جیهان- هێزە کوردەکانی سووریا دەڵێن لە ئێستادا تەرکیزیان لەسەر ڕزگار کردنی خەڵکی سڤیلە لە ناوچەی باغۆز و هەوڵ دەدەن پێش ئازاد کردنی ناوچەکە هاووڵاتییان لەو ناوچەیەدا ببەنە دەرەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ماوەی دوو حەفتەیە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاخرین گوندی ژێر دەسەڵاتی داعش لە سوریا دەست پێکردووە.

خەلافەتی داعش لە دوایین رۆژەکانییەتی، دوایین پێگەش کە تائێستا بەشێکی لەدەستی چەکدارانی ئەو گرووپە ماوە، باغۆزە کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات گەمارۆدراوە.

هێزە کوردەکان بە هەواڵدەریی فەڕەنسایان وتووە هۆکاری کز بوونی پێشڕەوییەکانیان پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیلە کە داعش وەکوو قەڵغان کەڵکیان لێوەردەگرێت.

رۆژانە چەکدارانی داعش تێکەڵ لەگەڵ خەڵکی مەدەنی لە باغۆز دەردەچن بۆ ناوچەکانی ژێر دەستی هەسەدە، لەوێش لەلایەن شەڕڤانانەوە ژن و پیاو و منداڵەکان لەیەکدی جیادەکرێنەوە، بەوردی دەپشکنرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

هێزە کوردەکان بە هەواڵدەریی فەڕەنسا وتوویانە ئەولەویەتی سەرەکیی ئەوان ڕزگار کردنی ئەمن و ئارامی هاووڵاتییانە و پاشان ئۆپەراسیۆنی قورس بۆ لەناو بردنی پاشماوەکانی داعش ئەنجام دەدەن. کوردەکان جەخت دەکەنەوە ئۆپەراسیۆنەکە تا ئەو کاتەی هێزەکانی داعش بەتەواوی تەسلیم نەبن درێژەی دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52123

Your Comment

You are replying to: .
captcha