بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ چاودێری مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە: "بەشێک لەو منداڵە ئێزدییانەی داعش لە ساڵی 2014 و لە كاتی هێرشی بۆ سەر شەنگال رفاندبوونی و چەكداری كردبوون، لەگەڵ كۆمەڵێک چەكداری دیكەی رێكخراوەكەدا خۆیان رادەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كردووە.
ڕێکخراوەکە راشیگەیاندووە: "نزیكەی 150 كەسی دیكە لە دواین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی رێكخراوی داعش خۆیان رادەستی هەسەدە كردووە".
جێی باسە داعش دوای رفاندنی ئەو منداڵە ئێزدیانە لە شەنگال، بە زۆر چەكداری كردبوون و ناوی "بێچوە شێرەكان"ی لێنابوون و لەشەڕەكان و كردەوە تیرۆریستیەكانی لە عێراق و سووریا بەكاری دەهێنان.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment