به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانى میسر و فه‌ڕه‌نسا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ به‌رهه‌م ساڵح بۆ به‌شداری کردن له‌ لووتكه‌ی ئابوورى عه‌ره‌بی- ئه‌ورووپی سه‌ردانی میسر ده‌کات و دواتریش له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانى کۆشکی ئیلیزێ ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن جیهاد وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارى عێراق به‌ خه‌ندانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی شوباتی 2019 به‌رهه‌م ساڵح بۆ به‌شداری كردن له‌ لووتكه‌ى ئابوورى عه‌ره‌بى- ئه‌ورووپى ده‌گاته‌ شارى شرم شێخ له‌ میسر و به‌شداری له‌ لووتكه‌ی ئابوورى عه‌ره‌بی- ئه‌ورووپی ده‌کات".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "له‌ چوارچێوه‌ى لووتكه‌ی ئابوورى عه‌ره‌بی- ئه‌ورووپیدا باس له‌ گرفت و ته‌نگه‌ژه‌ ئابوورییه‌كان و چونێتیی گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و ئه‌ورووپا ده‌كرێت و پێده‌چێت چه‌ند ڕێككه‌وتنێكیش له‌ چواچێوه‌ى لووتكه‌كه‌دا واژۆ بكرێن."

وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارى عێراق ڕاشی‌گه‌یاند: "به‌رهه‌م ساڵح له‌ 26ى شوبات و پاش سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ میسر له‌سه‌ر بانگهێشتى ئیمانۆیل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانى فه‌ڕه‌نسا ده‌كات و له‌ كۆشكى ئیلیزێ پێشوازى فه‌رمى لێده‌كرێت".

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵى باشتركردن و به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌غدا و پاریس ده‌دات، هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌دا باس له‌ دۆخى سیاسى و شه‌ڕى دژ به‌ داعش ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52114

Your Comment

You are replying to: .
captcha