بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سارا ساندەرس وتەبێژی كۆشكی سپی لە راگەیێندراوێكیدا ئاماژەی بەوەكردووە، "بەشێكی كەمی هێزەكانی ئەمریكا كە ژمارەیان لە دەوروبەری 200 سەربازدا دەبێت بۆ ماوەیێكی كاتی لە سووریا دەهێڵدرێنەوە".
لە لایێكی ترەوە بەرپرسێكی دیكەی ئەمریكا بە كەناڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، ئەو 200 سەربازە ئەمریكییە دابەش دەكرێن بەسەر دوو بەشدا، بەشێكیان لە ناوچەی ئەلتەنف لە نزیک سنووری عێراق-ئوردن دەمێننەوە، ئەوانی دیكەش لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا جێگیردەبن.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەبارەی هێشتنەوەی بەشێکی کەم لە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەنووسێت: هێشتنەوەی ئەو ژمارە لە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ناتوانێت ڕێگر بێت لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لەناوچە کوردنشینەکانی سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment