کوردپرێس:
ساڵح موسلیم، وتەبێژی فەرمیی پارتی یەكێتیی دیموكراتی - پەیەدە، دەربارەی كۆتاییهێنان بە داگیركارییەكانی داعش و دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان لە لێدوانێكیدا بە ئاژانسی هاوارنیوزی ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورك بوونی داعشی بە هەل زانی بۆ ئەوەی ئەو ئامانجەی لە سەدەی ٢٠ نەیتوانی بەدەستی بهێنێت تەواوی بكات، لەو ڕووەوە ڕایگەیاند:"دەوڵەتی تورك لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕِۆم، ئەرمەن، سوریانیی پاكتاو كرد، بە شێوەیێكی ئاشكراش دەڵێن دەبێت كورد لە مێژووی توركیادا نەهێڵرێن، كورد بە بەرگریی بێ وێنە و مەزن گەلێك سەركەوتنی بەدەست هێناوە و لەشەڕی دژی تیرۆردا پێشەنگ بووە، ئەو سەركەوتنەی كوردیش لەدژی ئەو فكرەی دەوڵەتی توركە".
ساڵح موسلیم، ڕاشیگەیاند: ئیتر دەبێت هەبوونی كورد لەلایەن سیستمە نێودەوڵەتییە دیموكراتەكانەوە بەفەرمی پەسەند بكرێت و بەم شێوەیە بەردەوامیی بە لێدوانەكەیدا، "بەهۆی پەسەند نەكردنی كیانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەتا ئێستا پرسی دەستگیر كراوانی داعش ناڕوونە، ژمارەیێک دەوڵەت دەڵێن: بەهۆی ئەوەی ئیدارەی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نییە، ئێمە لەگەڵ ئەوان ناكەوینە دانووستان و گفتوگۆ، بۆ ئەوەی ئەو چەتانەی داعش ڕێكخستنەكانیان كۆ نەكەنەوە، دەبێت چارەسەرێكی سیاسی دیاری بكرێت، بۆ گەرەنتیكردنی كارەكان ئێمە دەتوانین لەو ڕووەوە هاوكار بین بەڵام بۆ ئەوەش پێویستی بە ڕەزامەندی و پەسەندكردنی نێودەوڵەتی هەیە.
Your Comment